Skip to content

Latest commit

 

History

History
72 lines (38 loc) · 6.17 KB

File metadata and controls

72 lines (38 loc) · 6.17 KB

کۆنسۆلی گەشەپێدەر

کۆدە تووشی هەڵە دەبێت. بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەڵە دەکەن ، ئەوەی من باسی دەکەم لانیکەم ئەگەر مرۆڤ بیت تووشی هەڵە دەبیت لە کۆد نووسین، بەڵام ئەگەر ڕۆبۆت. بیت دۆخەکە فەرق دەکات.

بەڵام لە وێبگەڕەکەدا بەکارهێنەران بە شێوازی پێشوەختە هەڵە نابینن. بۆیە ئەگەر شتێک لە کۆدی سکڕێپت ئێمە هەڵە بوو، ناتوانین بزانین چی هەڵەیە و ناتوانین چاکی بکەینەوە.

وێبگەڕەکان "ئامرازی گەشەپێدەر"ی ناوەکییان هەیە بۆ بینینی هەڵەکان و وەرگرتنی زانیاری زۆر بەسوود و تر سەبارەت بە سکریپتەکان.

زۆربەی گەشەپێدەران کرۆم یان فایەرفۆکسیان پێ باشترە بۆ پەرەپێدان چونکە ئەم وێبگەڕانە باشترین ئامرازی گەشەپێدەریان هەیە. هەروەها وێبگەڕەکانی تر ئامرازی گەشەپێدەر پێشکەش دەکەن، کە هەندێک جار تایبەتمەندی زۆر باشیان هەیە، بەڵام بەزۆری هەمان تایبەتمەندی کرۆم یان فایەرفۆکس بەکاردەهێنن.بۆیە زۆربەی گەشەپێدەران وێبگەڕێکی "دڵخواز"یان هەیە و ئەگەر کێشەکە پەیوەندی بە وێبگەڕەکەوە هەبێت، ئەوا وێبگەڕەکانی تر تاقی دەکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

ئامرازەکانی گەشەپێدەر بەهێزن. چەندین تایبەتمەندییان هەیە. بۆ دەستپێکردن فێر دەبین چۆن بیانکەینەوە و چۆن پشکنین لەسەر هەڵەکان بکەین و فەرمانەکانی جاڤاسکڕێپت جێبەجێ بکەین.

گووگڵ کرۆم

لاپەڕەی bug.html بکەرەوە.

هەڵەیەک لە کۆدی جاڤاسکڕێپتدا هەیە لەسەری. لە چاوی سەردانکەرێکی ئاسایی شاراوەتەوە، بۆیە با ئامرازەکانی گەشەپێدەر بکەینەوە بۆ بینینی.

ئەمە کارە بکە :key:F12 یان ئەگەر ماک بەکاردەهێنیت، key:Cmd+Opt+J فشار بە.

ئامرازەکانی گەشەپێدەر لە تابی Console بە شێوازی پێشوەختە دەکرێنەوە.

شتێکی لەم شێوەیە دەچێت:

chrome

دەرکەوتنی ئامرازەکانی گەشەپێدەر بەندە بە وەشانی کرۆمەکەتەوە. جار جار دەگۆڕێت بەڵام دەبێ هاوشێوە بێت.

  • لێرەدا دەتوانین پەیامی هەڵەی سوور ببینین. لەم حاڵەتەدا سکریپتەکە فرمانێکی نەناسراوی "lalala" لەخۆدەگرێت.
  • لە لای ڕاستەوە بەستەرێک هەیە کە دەتوانرێت کلیک بکرێت بۆ سەرچاوەی bug.html:12 لەگەڵ ژمارەی دێڕەکە کە هەڵەکە تێیدا ڕوویداوە.

لە خوارەوەی پەیامی هەڵەکە ئایکۆنێکی شین > هەیە. ئەمەش "هێڵی فەرمان" دیاری دەکات کە دەتوانین فەرمانەکانی جاڤاسکڕێپت تێیدا بنووسین.key:Enter فشار بە بۆ ئەوە جێبەجێ بێت.

ئێستا دەتوانین هەڵەکان ببینین و ئەوە بەسە بۆ دەستپێکردن.دواتر دەگەڕێینەوە سەر ئامرازەکانی گەشەپێدەر و لە بەشی info:debugging-chrome دەچینە ناو چاککردنەوەی زیاتر.

بەزۆری کاتێک جێبەجێ دەکرێت کە دێڕێکی کۆد دەخەینە ناو کۆنسۆڵەکەوە و پاشان `کلیلی :Enter` دادەگرین.

بۆ دانانی چەندین دێڕ،` Shift+Enter` فشار بە. بەم شێوەیە دەتوانرێت پارچە درێژەکانی کۆدی جاڤاسکڕێپت بخرێتە ناوەوە.

فایەرفۆکس و ئێدج و ئەوانی تر

زۆربەی وێبگەڕەکانی تر key:F12 بەکاردەهێنن بۆ کردنەوەی ئامرازەکانی گەشەپێدەر.

ڕوخسار و هەستیان بە تەواوی وەک یەک. کاتێک زانیت چۆن یەکێک لەم ئامرازانە بەکاربهێنیت (دەتوانیت لە کرۆمەوە دەست پێبکەیت)، دەتوانیت بە ئاسانی لەگەڵ ئامرازەکانی تر ڕابێیت چونکە هەموویان هەمان بناغە و پێکهاتە بەکاردەهێنن.

سەفاری

سەفاری (کە لەلایەن ویندۆز/لینوکسەوە پشتگیری ناکرێ) لێرەدا کەمێک تایبەتە. سەرەتا پێویستە "مێنۆی پەرەپێدان" چالاک بکەین.

<<<<<<< HEAD Preferences بکەرەوە و بچۆ بۆ لاپەڕەی "Advanced". لە خوارەوە بۆکسێکی هەڵبژاردن هەیە:

Open Settings and go to the "Advanced" pane. There's a checkbox at the bottom:

52c1e61915bc8970a950a3f59bd845827e49b4bf

safari

شۆرتکات key:Cmd+Opt+C ئێستا دەتوانێت کۆنسۆڵەکە بگۆڕێت. هەروەها تێبینی بکە کە بابەتی نوێی سەرەوەی مینیو بە ناوی "Develop" دەرکەوتووە. چەندین فەرمان و بژاردەی هەیە.

پوختە

  • ئامرازەکانی گەشەپێدەر ڕێگەمان پێدەدەن هەڵەکان ببینین، فەرمانەکان جێبەجێ بکەین، گۆڕاوەکان بپشکنین و زۆر شتی تر.
  • دەتوانرێت بە key:F12 بۆ زۆربەی وێبگەڕەکانی ویندۆز بکرێتەوە. کرۆم بۆ ماک پێویستی بە کلیل:Cmd+Opt+J هەیە، سەفاری: کلیل: Cmd+Opt+C (پێویستە سەرەتا چالاک بکرێت).

ئێستا ژینگەمان ئامادە کردووە. لە بەشی داهاتوودا باس لە جاڤاسکڕێپت دەکەین.